كوتلەی هێزەكانی عێراقیە داوایان لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد كە پۆستی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری بدات بە پێكهاتەی سوننە ، بۆ ئەوەی هەموو لایەك بەشدار بێت لە دۆسیەی ئەمنی .
رعد دەهلەكی جێگری سەرۆكی كوتلەی هێزەكانی عێراق رایگەیاند پۆستی دەزگای هەوالگری بۆ پێكهاتەی سوننەیە و بۆیە پێویستە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەر پێكهاتەو مافی خۆی پێ بدات بۆ ئەوەی هەمووان بەشدار بن لە دۆسیەی ئەمنی .
كازمی لە گەڵ دەستبەكار بوونی گۆرانكاری فراوانی لە دەزگا ئەمنییەكان ئەنجام داوە ، ئەو گۆرانكارییانەی كازمیش جێگەی نیگەرانی پێكهاتەی سوننە بووە و داوایان كردووە كە هاوسەنگی لە نێوان پێكهاتەكان بپارێزێت .
لەماوەی رابردوودا سوننەو كورد تا رادەیەكی زۆر لە پۆستە ئەمنییەكان پەراوێز خراون و گلەیی زۆریان بەرامبەر بە حكومەتەكانی پێشوو هەبووە .
سوهێل تاهیر .... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.