Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:41

هونه‌رمه‌ندی عێراقی "حسێن سلمان" به‌ نه‌خۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد   

له‌ دایك بووی ساڵی 1950شاری ناسرییه‌ی باشوری عێراقه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ ئێوار شه‌ممه‌ 11-7-2020 ده‌رهێنه‌ری عراقی حسێن سلمان، به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد ، هونه‌رمه‌ندی عێراقی حسێن سلمان ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی و  چیرۆك نووس بوو له‌ دایك بووی ساڵی 1950شاری ناسرییه‌ی باشوری عێراقه‌.


ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای حسێن سلمان هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌كادیمی بوو له‌ هه‌مانكاتدا نوسه‌ریش بوو كاری ده‌رهێنانی بۆ چه‌ندین فلیمی سینه‌مایی دۆكۆمیتاری كردوه‌ وه‌كو: 
"الجدا"، و"یومیات فلاح"، و"حدپ فی یوم واحد"، و"صمت الضجیج"، و"تأویلات"، و"تصفیق".

 به‌شداری له‌ فلیمی سینمایی "كرامه‌ی‌"ی كردوه‌ له‌ هه‌مان كاتدا چه‌ندین كاری درامی ته‌له‌فیۆنی هه‌بووه‌ وه‌كو:  "الحلم" و"بگاقه‌ رجل". 

شایانی  باسه‌ حسێن سلمان دوومین هونه‌رمه‌ندی عراقییه‌ دوای هونه‌رمه‌ندی(تاڵب  مه‌ناف ) به‌ نه‌خۆشی كۆرنا كۆچی دوايي بكات.

 ژێده‌ر : العربی الجدید

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.