Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:27

چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرش دەکەنە سەر کاروانێکی سەربازی عێراقی

چەكدارەكان بۆ شوێنێكی نادیار رایانكرد
چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرش دەكەنە سەر كاروانێكی سەربازی عێراقی
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كە ژمارەیەك چەكداری نەناسراو ئاگریان بەردایە سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی عێراق كە چەندین كەل و پەلی سەربازیان بۆ هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەگواستەوە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی هەمەر لە سەر رێگای خێرای  دیوانییە لە باشووری عێراق .

بەپێی سەرچاوەكە ، ئەو چەكدارە نەناسراوانە بە دوو ئۆتۆمبێلەوە ئەو سێ كاروانەی هێزەكانی عێراقیان ناچار كرد بوەستن و شوفێرەكان دابەزێنن دواتر ئۆتۆمبێلەكان بسووتێنن .

هەروەها بەپێی سەرچاوەكە ئەو كاروانەی هێزەكانی عێراق چەندین كەل و پەلی هیزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی تیا بوو لەوانە چەندین ئۆتۆمبێل و هەمەر . دواتر چەكدارەكان بۆ شوێنێكی نادیار رایانكرد بەر لە گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان و دواتر هەردوو شوفێرەكەیان بۆ بارەگای پۆلیسی دیوانیە گواستەوە بۆ وەرگرتنی ئیفادەیان و دواتر تیمەكانی بەرگری گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو ئاگرەكەیان كوژاندەوە .

 

 

 

 سوهێل تاهیر .... كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.