Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:28

ئه‌مرۆ یەک شەممە پارکەکان بەڕووی هاووڵاتیان دەکرێنەوە

به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ رۆژانی رابردوو داخرابوون
کوردستان TV
#7
100%


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆکایەتی شاروانی هەولێر هاتووه‌، رۆژی یەکشەممە 2020/7/12 دەرگای پارکی شەهید سامی عبدولڕەحمان بەڕووی هاووڵاتیان دەکرێتەوە .

دوای ئەوەی بە بڕیاری ژووری ئۆپراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم پارک و باخچەکان بەڕووی هاووڵاتیان داخرا هاووڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بەبڕیارێکی نوێی ژووری ئۆپراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژی یەکشەممە 2020/7/12 دەرگای پارکی شەهید سامی عبدولڕەحمان بەڕووی هاووڵاتیان دەکرێتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاکو 11ی شەو، بۆیە پێویستە ئەو هاووڵاتیانەی کەسەردانی پارک دەکەن ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستیەکان بکەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.