Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:27

به‌هۆی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆن پیاوێکی ته‌مه‌ن 55 ساڵان کوژرا

له‌سه‌ر رێگای گشتی نێوان خه‌بات - به‌رده‌ره‌ش
کوردستان TV
#7
100%


ئێواره‌ی شه‌ممه‌ 11-7-2020 له سه‌ر رێگای گشتی نێوان شاره‌دێی خه‌بات و قه‌زای به‌رده‌ره‌ش پیاوێكی ته‌مه‌ن  55 ساڵان به ناوی (س ن س) به ده‌ست رێژی گوله كوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی به‌رده‌ره‌ش به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌هۆی كێشه‌یەكی کۆنى كۆمه‌ڵایه‌تی کە حەوت ساڵ پێش ئێستا روویدابوو، ئه‌مرۆ هاووڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن (55) ساڵ له‌ قه‌زای به‌رده‌ره‌ش لە تۆڵەى ئەو کێشەیە كوژرا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان تیڤی تۆمەتبارەکە بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه‌ و بەپێى یاسای سزادانی عێراقى مادده‌ی (406) فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنى بۆ دەرچووە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.