مایك بێل راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران ،رایگەیاند ئێران بەردەوامە لە یارمەتیدانی گروپە چەكدارەكانی بە چەك و مووشەك لە یەمەن و لوبنان و عێراق .
بێل لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا روونیكردەوە كە ئێران پێشێلی ئەو قەدەغەكردنە دەكات كە سەپێندراوە بەسەریدا و بەردەوامە لە بڵاوكردنەوەی بۆمب و چاندنی بۆمب و گەیاندنی موشەكی بالیستی بۆ یەمەن و عێراق ، هەروەها پڕچەك كردنی گروپەكان بە مەبەستی جەنگ دژی داعش.
ئێران چەندین ئامانجی هەیە یەكێك لەوانیش دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانە لە ناوچەكە .هەروەها تێكدانی رەوشی ناوچەكەو وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەوروپا .
ئێران لە بەرژەوەندی ئەودانییە ئەفغانستان سەقامگیر بێت " هەوڵەكانی ئێرانیش مەبەستی درێژە پێدانی توندوتیژی و نەهامەتیەكانی بۆ گەلانی یەمەن و عێراق و سوریا و لوبنان .
بێل رایگەیاند لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا لە ژێر چەتری رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران بەردەوام بوو لە كردەوە چەپەڵەكانی بە یارمەتی دان و كردەوەی سەربازی لە سوریا ، پشتیوانی كردنی هێزە سەربازییەكان لە ناو وڵاتان حزبولڵا لە لوبنان و سوریا و جیهادی ئیسلامی فەلەستینی لە غەززە و حوسیەكان لە یەمەن و حزبوللا و حشد و رێكخراوی دیكە لە عێراق و پشتیوانی كردنی تیرۆر لە بەحرەین و چەند كردەوەیەك كە سعودییە كرا ئامانج ، هەندێ گروپیش لە پاكستان .
سوهێل تاهیر .... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.