Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:26

سه‌رۆک بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ د. کنیازێ ئیبراهیم میرزایێڤ ده‌کات

خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی بارزانی له‌ برووسكه‌یه‌كی ماته‌مینیدا سه‌ره‌خۆشی له‌ د. كنیازێ ئیبراهیم میرزایێڤ، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤییه‌تی پێشوو ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

برای به‌ڕێز د. كنیازێ ئیبراهیم میرزایێڤ، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤییه‌تی پێشوو

به‌ داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی براتان ئه‌حمه‌د ئیبراهیم میرزایێڤمان پێ گه‌ییشت. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزتان و ته‌واوی كه‌سوكار و ئاشنایانتان ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.

له‌ خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك به‌خشێت.

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

مسعود بارزانی

12ـی 7ـی 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.