Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:38

له‌هه‌ولێر لێژنه‌کانی ڕاوێژکاری و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆبوونه‌وه‌

پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

به‌سه‌رپه‌رشتی د. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو (لێژنه‌ی زانستی ڕاوێژكاری نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا  COVID-19 و لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا) به‌ڕێوه‌چوو.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ نێو هاووڵاتیان و بازاڕه‌كاندا  كرایه‌وه‌ و هه‌ره‌وه‌ها گرتنه‌به‌ر و ڕێگریكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ زۆرترین به‌ركه‌وته‌ی ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی مه‌ترسی له‌ بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

پاشان تاوتوێی چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ری له‌نێو سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆڕۆنا و زیادكردنی چاودێر وه‌كو ئاماده‌كاری له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ سنووری شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها  باس له‌ چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی خزمه‌تگوزاری پزیشكی ته‌ندروستی له‌ كه‌ره‌نتینكردن و گشت ئه‌و ڕێكارانه‌ كرا كه‌ لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گرتویه‌تییه‌به‌ر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.