Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:35

فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای عێراق به‌ کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

له‌هێزه‌كانی تایبه‌ت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌  له‌راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی لیوا روكن موراد كه‌ریم سه‌لمان روبه‌یعی، له‌هێزه‌كانی تایبه‌تی سه‌ر به‌سوپای عێراق كرد، كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.

شایانی باسه‌ دوێنێش عه‌مید ئه‌فراسیاو كامل، وته‌بێژ به‌ناوی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك،دوای تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا و چه‌ند رۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ریه‌ك له‌ حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د،به‌رێوه‌به‌ری كارگێری به‌رگری شارستانی كه‌رخ و ماجد موسه‌وی، به‌رپرسی لێدوانه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، به‌هۆی تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ،گیانیان له‌ده‌ستدا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.