Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:38

به‌ پێی پلانێکی زه‌مه‌نی پڕۆسه‌ی چاکسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت

سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌كه‌ی كرد
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان.

هه‌روه‌ها، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ باسی له‌ هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێوه‌‌چوونی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و پێداویستییه‌‌كانی جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ كرد‌.

دوای راگۆڕینه‌وه‌ و گفتوگۆكردن له‌ سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن ئاماد‌ه‌ بووانه‌وه‌، بڕیار درا به‌ پێی پلانێكی زه‌مه‌نی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ چاكسازی جیبه‌جێ بكرێن له‌ بواره‌كانی یه‌كخستن و رێكخستنی یه‌كه‌ ژمێریاریه‌كان و رێكخستنی هه‌یكه‌لیه‌ت و میلاكی وه‌زاره‌ت و پله‌ی سه‌ربازی و بابه‌ته‌كانی خانه‌نشینی و دۆسیه‌ی شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامان به‌ پێی یاسای چاكسازی و پرۆژه‌ی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.