نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/7/2020 فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ دانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ،وه‌زیری ناوخۆ و فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، پاش ئیمزاكردنی فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ لیوای پۆلیس تارق ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان، لیوای پۆلیس عه‌بدولقادر عه‌زیز ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان و لیوای پۆلیس هێرش ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕه‌گه‌زنامه له هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له وته‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه به ئه‌رك و خزمه‌ت و ئه‌زموونی دیار و جێ په‌نجه‌ی به‌رچاوی پێشتریان له بواری كاره‌كانیاندا، پیرۆزبایی لێ‌كردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و پۆستی تازه‌دا بۆ خواستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.