Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:43

لە دهۆک شەش تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە

تاکو ئێستا 190 کەس لەسەرتاسەری پارێزگای دهۆک لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە
کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی شەش تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

حه‌مزه‌ ره‌زیكى، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک رایگه‌یاند  "ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی چاکبوونەوە و نێردرانەوە ماڵەوە".

ئەوەشی خستە روو، تاکو ئێستا 190 کەس لەسەرتاسەری پارێزگای دهۆک لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و تەنها 88 تووشبوو لە نەخۆشخانەدا ماون و چارەسەر وەردەگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.