Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:38

ئه‌مرۆش 2312 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کران

95 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە
کوردستان TV
100%

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكرا كرد و رایگەیاند كە دوو هەزار 312 تووشبووی نوێیان تۆمار كردووە، 95 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە. بە پێی وەزارەتەكە، لە دوێنێوە یەك هەزار و 645 تووشبووی كۆرۆناش چاك بوونەتەوە.


تا ئێستا ژمارەی پشكنینەكانی پەتاكە لە تەواوی عێراقدا گەیشتووەتە 682 هەزار و 632 پشكنین، لەم ژمارەیەشدا 77 هه‌زار و 506 كەس بە تووشبوو تۆمار كراون.

 لەم ژمارانەی ئەمڕۆدا، 155 تووشبوویان لە سلێمانی و 104 تووشبووش لە سنووری پارێزگای هەولێرن، هەروەها شەش لەو تووشبووانەی گیانیشیان لەدەست داوە لە سنووری سلێمانی و یەكێكیشیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.