Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:29

گۆڕێکی دیکەى بە کۆمەڵی کوردانى ئێزدی لە شەنگال دۆزرایەوە

تائێستا لە سنوری قەزای شەنگال  90 گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراونەتەوە
کوردستان TV
100%

قایمقامی شنگال رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا گۆڕێکی دیکە بە کۆمەڵی ئێزدی لە رۆژهەڵاتی سنوری قەزای شەنگال دۆزراوەتەوە و لەلایەن تیمێکی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لێکۆڵینەوە لەبارەی ناسنامە و ژمارەی قوربانیانی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە دەکرێت.

مەحما خەلیل، قایمقامی شەنگال رايگەیاند، تائێستا لە سنوری قەزای شەنگال  90 گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراونەتەوە و کە دواهەمینیان دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵە لە گوندێکی رۆژهەڵاتی سنوری قەزای شەنگال، تائێستا نازانرێت چەند کەس لەو گۆڕە بە کۆمەڵەدا کوژراوە و خەڵكی چ گوندێکن کە زیندەبەچاڵ کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوایان لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق  و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوە بە هاوکاری تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەلە بکەن لە هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئێزدییەکان، چونکە وەک بەڵگەیەکی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان لە سەدەی 21 دا تۆماردەکرێت و دەبێتە بەڵگەیەکی مێژوی لەو تاوانەی بەرامبەریان ئەنجام دراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.