ئەمڕۆ یەكشەممە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ سۆران عومەر سەعید دەرچوو.
دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێری سەر بە سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئیمزای دادوەر، یاداشتی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار سۆران عومەر دەركرد.
لە نووسراوەكەدا هاتووە بۆ گشت ئەندامانی بەرزەفتی دادوەری، گشت ئەندامانی پۆلیس، ڕێگەتان پێدراوە و لەسەرتانە ئەم تۆمەتبارە بگرن و بیدەن بە دادگا، چونكە لە بنكەی پۆلیسی خانەقا سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە.
تێزانین رۆژی ٧ی ئایاری ئەمساڵ لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەری پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی پەسەند كرا، دوای ئەوەی دوو جار ئاگادار كرایەوە بچێتە بەردەم دادگا و ئامادە نەبوو، ئەم جارە لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرچوو.
سۆران عومهر به گوێرهی حوكمهكانی ماددهی 433 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969 رووبهڕووی دادگا دهكرێتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.