Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:44

کۆنسوڵی گشتیی میسر لە هەولێر کۆچی دوایی کرد

ئەحمەد جیهاد سەعید كۆنسوڵی گشتیی میسر لە هەولێر بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر، هه‌واڵی كۆچی دوایی كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند، كه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ قاهیره‌ كۆچی دواییكردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی میدیاییدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر هه‌واڵی كۆچی دوایی كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر "ئه‌حمه‌د جیهاد حارس"ی راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ قاهیره‌ كۆچی دواییكردووه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكار و دۆستانی كرد.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ باره‌ی كۆچكردووه‌وه‌ نووسیویه‌تی: ئه‌حمه‌د جیهاد سیمبوڵی كاركردن و تێكۆشان بوو له‌ پێناو وڵات و به‌ درێژایی ماوه‌ی كاركردنی له‌ دیوانی گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و له‌ نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كاندا به‌و په‌ڕی هه‌وڵه‌وه‌ خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.