رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لەگەڵ برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە شارەکانی پیرانشار و چالدێران دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا کوژران.
رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كهڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری چالدێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو” کوژراوە. زیاد خەڵکی گووندی “گوڵ” بووە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
راشیگەیاندهەر رۆژی پێنج شەممە، کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی ئاوایی (نمەنجێ)ی پیرانشار بە ناوی (ئیبراهیم ئەبوبەکری) لە کوێستانەکانی قەندیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە کە ئەویش خێزاندار و باوکی دو منداڵ بووە، هاوکات هەمان ڕۆژ لە سنوورەکانی نۆدشە، ئورمیە و سەردەشت پێنج کۆڵبەر بریندار کرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.