Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:32

کۆتایی ساڵ بەشی یەکەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر تەواو دەبێت

لە 6 ئەندەر پاس و 8 ئۆڤەر پاس و پردی پەڕینەوە پێك دێت
کوردستان TV
100%

لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، کارکردن لە دروستکردنی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر بەردەوامە بەجۆرێک بەپێی گوتەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە پێش وادەی خۆی بەشی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو دەبێت.


 بەیاد عەبدولقادر، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ڕایگەیاند: کارکردن لەپڕۆژەکە بەردەوامە و کۆتایی ئەمساڵ بەشی یەکەمی پڕۆژەکە کە لە شەقامی بەحرکە بۆ شەقامی شەقڵاوەیە دەکرێتەوە. پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر ماوەی ١٢٥٠ ڕۆژی بۆ تەرخانکراوە و لەسەدا ٧٣٪ کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە کە زیاتر لە نۆ کیلۆمەترە.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ده‌شڵێت بەشی یەکەمی پڕۆژەکە لە شەش ئەندەر پاس و هەشت ئۆڤەر پاس و پردی پەڕینەوە ( بەرزە پرد ، ژێر پرد ) هەروەها شەقامی لاوەکی لەخۆ دەگرێت تێچووی پڕۆژەکە زیاتر لە ١٤٠ ملیۆن دۆلارە.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.