Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:24

دەروێشەکانی تەریقەتی قادری کەسنەزانی گەڕانەوە ئێران

ژمارەی دەروێشەکان 793 کەس بووە
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری باشماخ، لیوا مەریوان کەمال رایگه‌یاند 793 دەروێش کە پێشتر بە نایاسایی بۆ بەشداریکردن لە پرسەی شێخەکەیان هاتنە هەرێمی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی دەروازەی باشماخ لە دیوی ئێڕان گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان


دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ژمارەیەکی زۆر دەروێش و موریدی شێخ محەمەد کەسنەزانی بۆ بەشداریکردن لە پرسەی شێخەکەیان لە دەروازەی سنووری باشماخ-ەوە بە نایاسایی هاتنە نێو خاکی هەرێمی کوردستان-ەوە، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکە و ئاسایشی پێنجوێن و بەرپرسانی دەروازەی سنووریی باشماخ لە دیوی ئێران سەرجەمیان گەڕێندرانەوە.

بەرێوەبەری دەروازەی سنووریی باشماخ، لیوا مەریوان کەمال  رایگەیاندئەوکاتەی دەروێشەکان بە لێشاو هاتنە سنووری هەرێمی کوردستان و سنووریان بڕی لە پێنجوێن ئاسایش هەموویان کۆکردبووەوە و ناونووسی کردبوون و ناسنامەی لێ وەرگرتبوون، دواتریش بە پاسی تایبەت گەیەندرانە سلێمانی، ئێوارەی دوێنێیش لە سلێمانی-یەوە دوای تەواوبوونی پرسەکە هەموویان بە پاس هێندرانەوە پێنجوێن و ناسنامەکانیان پێدرایەوە وهەموویانمان گەڕاندەوە خاکی ئێران.

لیوا مەریوان کەمال گوتیشی: ژمارەی دەروێشەکان 793 کەس بووە و بەپێی بەرنامەیەک 50 کەس 50 کەس دەمانناردنە دیوی ئێران تا هەموویان گەڕێندرانەوە بەبێ ئەوەی هیچ کێشە و گرفتێک رووبدات.

بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی باشماخ، لیوا مەریوان کەمال هەروەها گوتی: بەپێی ئەو زانیاریانەی هەمانە لە ئێران-یش هیچ گرفتێکیان بۆ دروست نەکراوە و لە دەروازە سنووریەکەوە پاسیان بۆ ئامادەکراوە و هەموویان گواستراونەتەوە بۆ شاری مەریوان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.