Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:41

ئه‌مرۆ ھەرێمی کوردستان دەست ده‌کات بە بەکارهێنانی دەرمانه‌ خۆماڵیه‌که‌ى دژ به‌ کۆڕۆنا

پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق په‌سند كراوه‌
کوردستان TV
100%


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، محەمەد قادر خۆشناو رایگه‌یاند دوای ئەوەی دەرمانە رووسییەکە (Favipiravir) لەلایەن تەندروستیی عێراقەوە پەسەند کرا، بڕیار وایە ئه‌مرۆ دووشەممە، دەست بکرێت بە دابەشکردنی


ئەو دەرمانە رووسییەی کە لەلایەن کۆمپانیای ئاوای مێدیكا له‌هه‌ولێری پایته‌خی ھەرێمی کوردستان بەرھەمھێندراوە، بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەکاربھێندرێت.

دەرمانەکە، حەبی (Favipiravir)ی ٢٠٠ ملیگرامییە کە کۆمپانیاییەکی رووسی بەرھەمی ھێناوە و دواتر وەزارەتی تەندروستیی عێراق پەسەندی کردووە و لەئێستادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئاوامێدیكا لە هه‌ولێر لەژێر چاودێری پسپۆڕانی رووسیا بەرھەمی دەهێنێت.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، محەمەد قادر خۆشناو رایده‌گه‌ێنێت کە دوای ئەوەی دەرمانە رووسییەکە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە پەسەند کرا، بڕیار وایە ئه‌مرۆ دووشەممە، دەست بکرێت بە دابەشکردنی.

محەمەد قادر خۆشناو لەبارەی دەرمانەکە و کاریگەری لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا گوتی: بەپێی ئەو توێژینەوە و ھەڵسەنگاندنانەی لەسەر دەرمانەکە کراوە، دەرئەنجامی باشی ھەبووە و کاریگەری ھەبووە لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا و رێژەی مردن کەم دەکاتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیشی خستەڕوو کە ناکرێت بە وەرگرتنی ئەم دەرمانە، رێکارەکانی تەندروستیی فەرامۆش بکرێن و گوتی: مەترسی کۆرۆنا بەردەوامە و ناکرێت بە بەرکارھێنانی ئەم دەرمانە، رێکار و رێنماییەکان فەرامۆش بکرێن و ئەگەر ھاووڵاتییان پابەند نەبن ئەوا بە دڵنیایییەوە دۆخەکە خراپتر دەبێت و لە ھەمانکاتدا فشارێکی زۆر لەسەر کەرتی تەندروستیی ھەیە، ھەر بەھۆی ئەم فشارەشەوە تا ئێستا ١٠ کارمەندی تەندروستیی بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.