جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق ، مەرجێكی دانا بۆ بەدیهێنانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق
بلاسخارت روونیكردەوە كە حكومەتی عێراق بەلێنی داوە هەلبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات ، بەڵام حكومەت ناتوانێت ئەو ئامانجە بە تەنیا بهێنێتە دی بەڵكو پێویستە لایەنە سیاسییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەران و دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی حكومەت بن بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە كە ئەمە یەكێكە لە داواكارییە سەرەكیەكانی گەلانی عێراق .
رونیشیكردەوە كە رێكخستنی هەلبژاردن كاتێكی پێویستە ، پێویستە كاری لە سەر بكرێت لە رووی تەكنیكی بەتایبەتی یاسای هەلبژاردن و تەئكیدیشی كردەوە كە هەلبژاردنێكی شەفاف پێویستە بۆ بنیادنانی متمانەی جەماوەر .
یەكێك لە كارەكانی یۆنامیش پێشكەشكردنی هاوكاری و یارمەتییە بۆ حكومەتی عێراق لە پێناو بەهێزكرنی دیالۆكی سیاسی و ئاشتەوایی نیشتیمانی .
سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.