Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:26

هاووڵاتییه‌کی کورد له‌ به‌ندینخانه‌ی ناوه‌ندی کرماشان له‌ سێداره‌ درا

له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م 30 هاووڵاتی كورد له‌ به‌ندینخانه‌كانی ئێران له‌ سێداره‌دراون
کوردستان TV
100%

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە  حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ”فەرزاد شەکەری“ لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجی کراوە.


فەرزاد شەکەری خەڵکی گوندی ”کەل داوود“ی سەرپێڵی زەهاو بووە کە چوار ساڵ پیش بە تۆمەی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، لانیکەم حوکمی سێدارەی ٣٠ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

2

 

hengaw.net

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.