دەیەها دەرچووانی ساڵانی رابردوو لە پارێزگای كەربەلا لە بەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەراستی پاریزگاكە گردبوونەوە بەهۆی دانەمەزراندنیان .
وەك ناڕەزاییەك ئەو ژمارە دەرچووانەی ساڵانی پێشووی كۆلێژەكانی پەروەردەو ئاداب و زانست لە بەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شاری كەرەبەلا گردبوونەوەو خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا ، داوای دامەزراندنیان دەكرد
خۆپیشاندەران دروشمی دامەزراندنیان هەڵگرتبوو و دەیانگوتەوە ، داوایان دەكرد هەڵی دامەزراندن بۆ دەرچووان برەخسێندرێت بە پێی پسپۆریەكانیان كە ساڵانێكە پەراوێزخراون .
سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.