Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:22

له‌ ڕانیەئافره‌تێکی 67 ساڵان‌ به‌هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

6 تووشبووی دیكه‌ش له‌ سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین كۆڕۆنایان تێپه‌ڕاند
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای داخڵبوون و مانەوەی بۆماوەی چەند ڕۆژ لەسەنتەرو نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا، بەداخەوە ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری ۱۳ـ7ـ2020 هاووڵاتیەکی تری سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەنەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایکرد و کۆچکردووش ئافرەتێکی تەمەن (٦۷ ) ساڵانە و دانیشتووی شاری ڕانیەیە۰

جێی ئاماژەیەکۆچکرد ونەخۆشی درێژخایەنی هەبووە۰

ڕاشیگه‌یاند: لەسەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوورەکە تائێستا 13 هاوڵاتی هەڵگری ڤایرۆسەکە کۆچی دواییان کردووە.

هه‌روه‌ها ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ 6 تووشبووی تری کۆرۆنا لەڕاپەڕین چاکبوونەوە و کۆی گشتی چاکبووەکان بوو بە 70هاوڵاتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.