Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:35

شیکردنەوەیەک بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ

سەرەتا چوار یاری ماوە لەقۆناغی 16 بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە تەواو دەكرێن
کوردستان TV
100%

یاریەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەبارودۆخێكی تایبەت تێدەپەڕێت بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ، ئەگەر دواخستنی یاریەكان لە مانگی ئادارەوە نەبوایە ئێستا دەمێك بوو پاڵەوانەكە ناسراو بوو بەڵام ئێستا بۆ یەكەمجار دیاریكردنی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ بۆ كۆتایی مانگی ئاب دوا دەكەوێت و یەكەمجاریشە سیستەمەكە لەقۆناغی هەشتەوە دەستكاریكراوە و بەیەك یاری ئەنجام دەدرێت و سەرجەم یاریەكانیش لەیەك شار ئەنجام دەدرێت لەقۆناغی هەشتەوە تا یاری كۆتایی كەسەرجەمیان لەشاری لیشبۆنەی پایتەختی پورتوگالە .
سەرەتا چوار یاری ماوە لەقۆناغی 16 بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە تەواو دەكرێن بۆ ئەوەی چوار یانە لەگەڵ یانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فرەنسی و لایبزیگی ئەڵمانی و ئەتلانتای ئیتالی هەشت یانەكەی قۆناغی هەشتەم تەواو بكەن :
رۆژی هەینی 7/8/2020
یۆڤانتس * لیۆن یاریگای یۆڤانتس ئەرینا كاتژمێر 10ی شەو لەیاری چوون یانەی لیۆن 1-0 براوە بووە
مانچستەر سیتی * ریال مەدرید یاریگای ئیتحاد كاتژمێر 10ی شەو لەیاری چوون یانەی مان سیتی 2-1 براوە بووە
رۆژی شەممە 8/8/2020
بایرەن میونشن * چێلسی یاریگای ئەلیانز ئەرینا كاتژمێر 10 شەو لەیاری چوون یانەی بایرەن 3-0 براوە بووە
بەرشلۆنە * ناپۆلی یاریگای كامپ نو كاتژمێر 10ی شەو لەیاری چوون هەردوو یانە 1-1 یەكسان بوون
دوای ئەوەی چارەنووسی ئەو 4 یاریە یەكلادەبێتەوە هەر 8 یانە بەرەو شاری لیشبۆنە بەڕێدەكەون و خشتەی یاریەكانی قۆناغی هەشتەم بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت :
یاری ژمارە 1
چوارشەممە 12/8/2020 ئەتلانتای ئیتالی * پاریس سانجێرمانی فرەنسی یاریگای دالۆز – لیشبۆنە كاتژمێر 10ی شەو
یاری ژمارە 2
پێنجشەممە 13/8/2020 لایبزیگی ئەڵمانی * ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی یاریگای خۆسێ ئەلفالادێ – لیشبۆنە كاتژمێر 10ی شەو
یاری ژمارە 3
هەینی 14/8/2020 براوەی بەرشلۆنە و ناپۆلی * براوەی بایرەن و چێلسی یاریگای دالۆز – لیشبۆنە كاتژمێر 10ی شەو
یاری ژمارە 4
شەممە 15/8/2020 براوەی مان سیتی و ریال مەدرید * براوەی یۆڤانتس و لیۆن یاریگای خۆسێ ئەلفالادێ – لیشبۆنە كاتژمێر 10ی شەو
خشتەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی
سێشەممە 18/8/2020 براوەی یاری ژمارە 1 * براوەی یاری ژمارە 2 یاریگای دالۆز – لیشبۆنە كاتژمێر 10ی شەو
چوارشەممە 19/8/2020 براوەی ژمارە 3 * براوەی ژمارە 4 یاریگای خۆسێ ئەلفالادێ – لیشبۆنە كاتژمێر 10ی شەو
یاری كۆتایی رۆژی شەممە 23/8/2020 كاتژمێر 10ی شەو لەیاریگای دالۆز لەشاری لیشبۆنە ئەنجام دەدرێت
ئەوەی خوارەوەش بۆچوونی خۆمە لەسەر سەرجەم یانەكان :
لە هەرچوار یانەی پاریس سانجێرمان و ئەتلانتا و ئەتلەتیكۆ مەدرید و لایبزیگ یەكێكیان دەگاتە یاری كۆتایی :
* پاریس سانجێرمان : باشترین دەرفەتی بۆ رەخساوە بۆ گەیشتن بۆ یاری كۆتایی بەتایبەتی دوای ئەوەی تیروپشكەكە لەجەمسەرە گەورەكان دووری خستەوە ، یانەی پاریس دەستی بەمەشقەكان كردۆتەوە و چەند یاریەكی دۆستانە ئەنجامدەدات پێش ئەوەی سەفەر بۆ لیشبۆنە بكات بەڵام بێگومان یاریەكەی بەرامبەر ئەتلانتا ئاسان نابێت .
* ئەتلەتیكۆ مەدرید : ئەو یانەیە لەدوای دەركردنی یانەی لیڤەرپول لەقۆناغی 16 ئاستی زۆر باشتر بووە و لەخولی ئیسپانیا لەپلەی 7 سەركەوت بۆ پلەی 3 و گەیشتنی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەركرد ، شێوازی یاریەكانیش بەدڵی راهێنەر سیمیۆنیە كە یەك یاریە ، بەرگریەكی بەهێز و هێرشی خێرا چەكی كوشندەی ئەو یانەیە .
* لایبزیگ : بۆ یەكەمجارە دەگاتە ئەم قۆناغە و هیچی نییە بیدۆڕێنێت بەڵام لەدوای كۆرۆنا و لەبۆندسلیگا ئاستی هاتە خوارەوە بەڵام تیپەكە كاتێكی باشی لەبەردەستە بۆ ئەوەی ریزەكانی رێكبخاتەوە و هەڕەشە لە ئەتلەتیكۆ بكات .
* ئەتلانتا : بەراستی ئەسپە رەشەكەی ئەم وەرزەیە ، تیپێكە بەتەواوی هەماهەنگی لەنێوان یاریزانەكان و خودی راهێنەر هەیە باشترین هێلی هێرشبەرە لە ئیتالیا ، هیچ نەبێت لەپێش یۆڤانتس و ئینتەر و لازیۆ و ناپۆلیە ، بۆیە زۆر ئاساییە سوپرایزێك بۆ پاریس ئامادەبكەن .
لەسەر كاغەز پاریس سانجێرمان و ئەتلەتیكۆ پاڵێوراون بۆ ئەوەی بگەنە قۆناغی پێش كۆتایی بەڵام چامپیۆنزلیگ هەردەم سوپرایز و ئەنجامی چاوەڕوان نەكراوی تێدایە .
لەلایەكەی دیكەدا لەنێوان یانەكانی ریال مەدرید و بەرشلۆنە و یۆڤانتس و مان سیتی و بایرەن میونشن و چێلسی و ناپۆلی و لیۆن یەكێكیان دەگەنە یاری كۆتایی و پسپۆرانیش پێشبینی ئەوە دەكەن كە پاڵەوانی ئەم وەرزە یەكێك بێت لەو 8 یانەیە .
* ریال مەدرید : ئەركێكی قورسی لەپێشە بەڵام زێدان بیر لە نازناوی لالیگا دەكاتەوە لە حاڵی حازردا دواتر دەبێ بەباشی خۆی بۆ یاریەكەی مان سیتی ئامادەبكات ، ریال ئەگەر بتوانێت لەبەرامبەر مان سیتی ریمۆنتادا بكات و سەركەوێت بۆ قۆناغی 8 ئەو ژمارەیەكی قورس دەبێت و دەتوانێت تا یاری كۆتایی بڕوات .
* بەرشلۆنە : ئەم وەرزە ئاستی یانەی بەرشلۆنە جێگیر نەبووە بۆیە ئەم پاڵەوانەتیە دوا دەرفەتە بۆ ئەوەی نازناوێك بەدەست بهێنێت ، بەڵام سەرەتا دەبێت بەربەستی ناپۆلی ببڕێت بۆ ئەوەی متمانە بۆ یاریزانەكان بگەڕێتەوە و هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوەكە بدەن .
* یۆڤانتس : ماوریزیۆ ساری راهێنەرێكی زیرەك نییە بەتایبەتی لەچامپیۆنزلیگ ، ئەركیشیان ئاسان نابێت بەرامبەر لیۆن ، ئەگەر ئەم بەربەستەش ببڕن ئەوە ئەركێكی قورستر دێتە پێشیان ، تیپەكە لەخولی ئیتالیا بەخت یاوەری بوو چونكە ركابەرەكانیان تووشی شكست هاتن ئەگینا ئێستا پێشەنگی كالچیۆشی لەدەست دابوو .
* بایرەن میونشن ، بەگوڕینی راهێنەر ئاستی ئەو تیپە بەرێژەی 180 پلە گۆڕا ، كۆكردنەوەی هەردوو نازناوی خول و جام ورەی تیپەكەی بەرزكردەوە ، بەرێژەیەكی زۆرەوە بەربەستی چێلسی دەبڕێت بەڵام ئەركە زەحمەتەكە لەقۆناغی 8وە دەست پێدەكات .
* مانچستەر سیتی : یەكێكە لەیانە بەهێزەكانی ئەم قۆناغە ، راهێنەر گواردیۆلا كۆمەڵێك یاریزانی لێهاتووی لەبەردەستە ، ئێستاش لەرێگای یاریەكانی پریمەرلیگ خۆی بۆ چامپیۆنزلیگ ئامادە دەكات ، كێشەی گەورەی ئەو تیپە كەسایەتی چامپیۆنزلیگە و راهێنەر دەیەوێت ئەم كەسایەتیە بۆ تیپەكەی دروست بكات .
* چێلسی : هیوای زۆر لاوازە بۆ گەیشتن بۆ قۆناغی 8 ، راهێنەر فرانك لامپارد زیاتر هەوڵی ئەوە دەدات پلیتێكی چامپیۆنزلیگ لەپریمەرلیگ بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەربكات ، هەروەها لامپارد دەیەوێ‌ تیپێك بۆ داهاتوو دروست بكات و چەند یاریزانێكی لێهاتووشی پێگەیاندووە .
* ناپۆلی : جینارۆ گاتۆزۆی راهێنەر متمانەی بۆ تیپەكەی گەڕاندەوە و نازناوی جامی ئیالیاشی بەدەست هێنا ، لەبەرامبەر بەرشلۆنەش ئاستێكی باشی پێشكەش كرد ، هەرچەندە ناپۆلی لەچوارگۆشەی زێڕینی كالچیۆ دوورە بەڵام ئەنجامدانی یاریەكی بەهێز بەرامبەر بەرشلۆنە و تۆماركردنی سوپرایزێك ئاواتی راهێنەر و یاریزانانی ناپۆلیە .
* لیۆن : بەخویندنەوە ئەم یانەیە لاوازترین یانەیە لەو 8 یانەیە بەڵام لەیۆڤی بەهێزی بردەوە و هیوادارە بتوانێت لەخەونە گەورەكەی بەردەوام بێت بەلانی كەم دوورخستنەوەی خانمە پیرەكە ، لیۆن ماوەیەكە لەیاریەكان دوورە ، ئەنجامدانی چەند یاریەكی دۆستانە قۆناغێكی گرنگی خۆئامادەكردنە بۆ یاریەكەی یۆڤی .
تیروپشك بەزیی بەو 8 یانەیە نەهاتەوە ، ئەگەر ئەنجامەكان بەشێوەیەكی مەنتقی تۆمار بكرێن ئەوە یاری بەهێز دەبینین وەك یاری مان سیتی و یۆڤانتس یان ریال و یۆڤانتس هەروەها یاری بەرشلۆنە و بایرەنیش دێتە پێشەوە دواتر لەوانەیە كلاسیكۆ ببینین یان یۆڤی و بایرەن ، یان ریال و بایرەن ، لێرەشدا بینەر سوودمەندە هەروەها لەوانەیە سوپرایز رووبدات لیۆن و مان سیتی ببینین یان ناپۆلی و بایرەن .
بەهەر حاڵ 11 یاری ئاگرین لەپێشمانە ئەوەی بۆ بینەریش باشە كەهەموو یاریەكانی قۆناغی 8 و پێش كۆتایی و كۆتایی سەیردەكات چونكە لەقۆناغی 8وە هیچ كاتێك 2 یاری لەیەك كات ئەنجام نادرێت .


سالار جەلال

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.