Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:42

هێمن هەورامی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئیران کرد

گفتوگۆ لەسەر دۆخی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کرا
کوردستان TV
100%

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١٣/٧/٢٠٢٠ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە نەسروڵڵا زارع رەشنوودی کۆنسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

لە دیدارێکدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەوردی تیشکی خستەسەر دۆخی تەندروستی و دارایی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم کوردستان و بەغدا و جموجۆڵەکانی داعش، پاشان بە گرنگییەوە باسی لە پرۆسەی چاکسازی کرد و رایگەیاند؛ "یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر دراوە و بەشێکە لەو چاکسازییە گشتیەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەسەرجەم سێکتەرەکان ئەنجامی بدات بۆ هێنانە دی یەکسانی و دادپەروەری، بۆ ئەمەش پەرلەمانی کوردستان هاوکار و پشتیوان دەبێت و چاکسازییەکانیش بەردەواممیان دەبێت".

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و مەترسی جموجۆڵەکانی داعش ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند؛ "ستراتیژییەتی هەرێمی کوردستان رێکەوتنە لەگەڵ بەغدا، چونکە چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەرژەوەندی تەواوی خەڵکی عێراق دایە، و ئەو ڕێکەوتنەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی بەیەکەوە جموجۆڵەکانی داعش بوەستێنین بەتایبەت لە ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراقی فیدراڵ" .

لەلایەن خۆیەوە نەسروڵڵا زارع رەشنوودی کۆنسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی لە دۆخی تەندروستی ئێران کرد و دەرهاوێشتەکانی پەتای کۆڕۆنای لە بوارەکانی تەندروستی و دۆخی ئابووری ئێران خستەروو، هاوکات پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەربڕی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن.

لە کۆتاییدا دۆخی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەسەر کراو هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆچوونی فەرمی پەرلەمانی کوردستانی لەمبارەیەوە خستەروو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.