Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 20:29

ته‌ندروستی جیهانی: له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوودا یه‌ک ملیۆن که‌س تووشی کۆرۆنا بوون

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات
کوردستان TV
100%


رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەگەر وڵاتان پابەندی رێكارەكانی خۆیپارێزی نەبن، تا دێت مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەبن.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌بلیو ئێچ ئۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌نگه‌ زۆر خراپتر بێت ئه‌گه‌ر وڵاتان پابه‌ندی بنه‌ماكانی رێوشوێنه‌ ناچارییه‌كان نه‌بن.

تیدرۆس ئه‌دهانۆڤ گیبریسیۆس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌بلو ئێچ ئۆ، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ جنێف گوتی لێمگه‌ڕێن كه‌ راشكاوبم، ژماره‌یه‌كی زۆری وڵات به‌ ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆن و هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا دوژمنی هه‌مووانه‌.

ئه‌م وته‌ی تیدروس ئه‌دهانۆڤ له‌كاتێكدایه‌ به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز تا ئێستا سێزده‌ ملیۆن كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له‌م ژماره‌یه‌ش به‌ته‌نها له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوودا یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌ جیهان تووشی كۆرۆنا بوون.

ئه‌وه‌ی پێویستیشه‌ ئاماژه‌ی بۆ بكرێت تا ئێستا له‌ جیهان پتر له‌ نیو ملیۆن كه‌س له‌دوای تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.