دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان، زانایان و پسپۆڕان هەموو هەوڵێكیان چڕكردۆتەوە بۆ لێكۆڵینەوە لەو ڤایرۆسە بۆ ئاشكراكردنی نهێنیەكانی و بنبڕكردنی كە تائێستا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە سەدان هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
تیمێكی زانایانی پەیمانگای فرانسیس كریك لەبەریتانیا لێكۆڵینەوەیەكی نوێیان لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدا لەپێناو باشتر تێگەیشتن لەچۆنیەتی پەرەسەندنی ئەو ڤایرۆسە و هۆكاری بڵاوبوونەوەی بەئاسانی بەجیهاندا و ئاماژەیان بەوەكرد لەو بڕوایەدان ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهۆی یەكگرتنی چەند ڤایرۆسێكەوە بووبێت و دواتر گۆڕاوە بۆ یەك ڤایرۆس.
ئەو تیمە بەریتانیە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوەی ڤایرۆسەكانی دیكە پرۆتینی هەیە كەیارمەتی دەدات بچێتە نێو خانەكانی مرۆڤەوە و ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر نزیكە لەڤایرۆسی كۆرۆنای شەمشەمەكوێرە و رێژەی لێكچوونی ئەو دوو ڤایرۆسە لەسەدا نەوەد و حەوتە.
زانایانی بەریتانیا بۆیان دەركەوت پرۆتینی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر سەقامگیرە بەراورد بەڤایرۆسی شەمشەكوێرە و ئەوەش وادەكات توانای لكاندنی بەخانەكانی مرۆڤەوە نزیكەی هەزار جار زیاتر بێت لەتوانای لكاندنی ڤایرۆسی شەمشەكوێرە.
ئا: كارزان عەبدوڵا
تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.