Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:27

دەمامک مەترسی تووشبوون بەکۆرۆنا کەمدەکاتەوە

بەرێژەی لەسەدا شەست و پێنج
کوردستان TV
100%

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی دەركەوتووە دەمامك بەڕێژەیەكی زۆر مەترسی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا كەمدەكاتەوە.

ژمارەیەك لێكۆڵەری نەخۆشخانەی دیفیزی سەر بەزانكۆی كالیفۆرنیا لەئەمریكا لەلێكۆڵینەوەیەكدا بۆیان دەركەوت بەستنی دەمامك بەشێوەیەكی زۆر گەورە تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا كەمدەكاتەوە و ئاماژەیان بەوەكرد داپۆشینی دەم و لووت دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بەو ڤایرۆسە بەرێژەی لەسەدا شەست و پێنج.

د.دین بلومبێرگ سەرۆكی بەشی نەخۆشیە گواستراوەكان لەنەخۆشخانەی دیفیز رایگەیاند: پێویستە لەسەر هەمووان دەمامك بەكاربهێنن و دەم و لووتیان دابپۆشن بۆئەوەی بەدووربن لەمەترسی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەگەڵ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی زیاتر دەركەوتووە بەستنی دەمامك سوودی هەیە بۆ ڕێگری لەوەی كەسانی تووشبوو بەكۆرۆنا ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی دیكە بگوازنەوە و سوودی هەیە بۆ پاراستنی كەسانی تەندروست لەتووشبوون.


ئا: كارزان عەبدوڵا
 تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.