Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:28

بریتانیا چاوه‌ڕێی زستانێکی ره‌ش ده‌کات

له‌خراپترین پێشهاتدا 120 هه‌زار كه‌س له‌ شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنادا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی بریتانیا ده‌ڵێن: له‌وانه‌یه‌ بریتانیا له‌ وه‌رزی زستان تووشی شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا ببێته‌وه‌ كه‌ زۆر كوشنده‌یه‌ و له‌وانه‌شه‌، له‌خراپیترین پێشهات و له‌ ماوه‌ی نۆ مانگدا 120 هه‌زار كه‌س به‌وهۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست بده‌ن.

له‌ راپۆرتێكی ئه‌كادیمیای زانسته‌ پزیشكییه‌كانی بریتانیا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،ستیڤن هوڵگێت، مامۆستای زانكۆ كه‌ به‌شداری له‌ ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه‌دا كردووه‌ ده‌ڵێت: له‌ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆڵی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وه‌رزی زستان، كه‌ خه‌ڵكی زۆربه‌ی كاته‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ شوێنی داخراو به‌سه‌ر ده‌به‌ن،شه‌پۆڵی دووه‌م زۆر مه‌ترسیدارتر ده‌بێ له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سپۆتنیك

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.