Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:28

ریاڵ مەدرید پێویستی بە 2 خاڵە تا نازناوی خولی پله‌یه‌کى ئیسپانیا مسۆگەربکات

ڤیدیۆ ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر گرانادا تۆمار كرد
کوردستان TV
100%

شه‌وى رابردوو له‌میانی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 36 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید و گرانادا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌

ریال مه‌درید له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆیدا له‌یاری ئه‌م گه‌ڕه‌یدا توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر گرانادا تۆمار بكات به‌دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك

دوو گۆڵەکەى ریاڵ مەدرید له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان مێندی و کەریم بنزیمە تۆماركران و تاکە گۆڵەکەى گراناداش داروین ماتشێز کردی.

بەو ئەنجامەش ریاڵ مەدرید به‌ 83 خاڵ پێگه‌ى خۆی له‌پێشه‌نگی به‌هێزتر كردو پێویستی بە تەنها 2 خاڵ ماوە لە دوو یاریی داهاتودا تا نازناوی لالیگا مسۆگەربکات.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.