Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:23

ڤیدیۆ... مانچستەر یونایتد له‌گه‌ڵ ساوسامپتۆن یه‌کسان بوو هەڵی گرتنی پلەى سێیەمی ریزبەندی لەدەستدا

له‌پریمه‌رلیگدا
کوردستان TV
100%

له‌مینى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 35 ى خولی نایابی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد و ساوسامپتۆن رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌

 مانچسته‌ر یونایتد له‌یاریگای تایبه‌ت به‌خۆی میواندی ساوسامپتۆنى كرد و یارییه‌كه‌ش به‌یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات 

دوو گۆڵەکەى مانچسته‌ر یونایتد  له‌لایه‌ن یاریزانان راشفۆرد و مارسیال  تۆمار كران  و دوو گۆڵەکەى ساوسامپتۆنیش هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ئارمسترۆنگ و ئۆبافیمی  تۆماریان كرد

به‌م یه‌كسان بوونه‌ش مانچستەر یونایتد هەڵی وەرگرتنی پلەى سێیەمی ریزبەندی خوله‌كه‌ی له‌ده‌ستدا بەهۆی شکستی هه‌ریه‌ له‌یانه‌كانى لیستەر سیتی و چێڵسییەوە ئەگەر مانچستەر یونایتد بردنەوەى بەدەست بهێنایە سەردەکەوت بۆ پلەى سێیەمی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ 


بەو ئەنجامەش مانچستەر یونایتد به‌ 59 خاڵ لەپلەى پێنجەمی ریزبەندی دەبیندرێت و بەجیاوازی گۆڵ لەدواى لیستەرەوەیە کە ئەویش 59 خاڵی هەیە و  له‌پله‌ی چوارەمە.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.