له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 32 ى خولی ئیتاڵیا هه‌ردوو یانه‌ى ئینته‌رمیلان و تۆرینۆ رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
یانه‌ى ئینته‌ر میلان له‌یاریگای خۆیدا میوانداری تۆرینۆی كرد و توانى براوه‌ی یارییه‌كه بێت به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك
گۆله‌كانى ئینته‌ر میلان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ئاشلی یۆنگ ، دی یۆنگ ، لاوتارۆ مارتینێز تۆماركران
تاكه گۆلی تۆرینۆش یاریزان ئەندریا بیلۆتی تۆمارکرد
یارییەکەش سێ بە یەک لە سودی ئینتەرمیلان کۆتایی هات، بەو ئه‌نجامه‌ش كهئینتهر براوه‌ی یارییه‌كه بوو و وهسودیشى لە شکستی لازیۆ وەرگرت و سەرکەوت بۆ پلەى دووەمی ریزبەندی خولەکە.
یۆڤانتۆس بە 76 خاڵ له‌پله‌ى یه‌كه‌مدایه و ئینتەر بە 68 خاڵ دووەمەو لازیۆش بەهەمان خاڵ لەپلەى سێیەمدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.