مامۆستایه‌كی شاری كه‌ركووك كه خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی تووشی ده‌مه‌قاڵێ ده‌بێت، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كه‌له‌پچه ده‌كرێت و له قه‌ره‌وێڵه ده‌یبه‌ستنه‌وه و چركه به چركه بینه‌ری ساتی گیان له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت.
رووداوه‌كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه بووه، كاتیك یه‌كێك له تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID – ١٩) به ناوی (محه‌مه‌د.ك) كه پیشه‌ی مامۆستا بووه و خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری كه‌ركووك له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان مامۆستا محه‌مه‌د كاتێك ده‌بینێت، هاوسه‌ره‌كه‌ی دۆخی ته‌ندروستیی ناجێگیره، خۆی بوتڵی ئۆكسیجن بۆ نه‌خۆشخانه‌كه دابین ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌كاری بهێنن، به‌ڵام كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌یانه‌وێت ئۆكسیجینهكه لێ بكه‌نه‌وه كه رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی مامۆستا محه‌مه‌د ده‌بنه‌وه و ده‌مه‌قاڵی دروست ده‌بێت.
دواترپۆلیسی كه‌ركووك له شوێنی رووداوه‌كه ئاماده ده‌بێت و به‌تۆمه‌تی شكاندنی ئامێری ھه‌ناسه‌دان ده‌یانه‌وێت ده‌ستگیری بكه‌ن، به‌ڵام به‌ھۆی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستگیری ناكه‌ن و كه‌له‌پچه‌ی ده‌كه‌ن و له قهرهویڵهی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌یبه‌ستنه‌وه،دوای ده‌مێك هاوسه‌ره‌كه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د گیانی له‌ده‌ست دا.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوبه‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركووك، زیاد جبوری پێشتر به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندبوو ، رووداوه‌كه به‌ھۆی توڕه‌بوون و تێكچوونی دۆخی ده‌روونی یه‌كێك له كه‌سوكاری نه‌خۆشێكی نێو نه‌خۆشخانه‌كه بووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئامێرێكی ھه‌ناسه‌دانی شكاندووه كه نرخه‌كه‌ی 50 هه‌زار دۆلار بووه و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته كه ھیچ كێشه‌یه‌ك له چۆنییه‌تی خزمه‌تكردنی كارمه‌ندانی ئێمه بۆ نه‌خۆشه‌كان نه‌بووه.
پاشان دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كه ده‌سته كهلهپچهكراوهكهی مامۆستا محه‌مه‌دی تیادا ده‌رده‌كه‌وێت و له پاڵ قه‌ره‌وێڵه‌ی ھاوژینه‌كه‌یدا دانیشتووه، وه‌زیری په‌روه‌رده له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھێنایه سه‌ر ھێڵ و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق تاوتوێی بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.