له‌چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌می رابردوودا توركیا دوو نامه‌ی توندی له‌هه‌مبه‌ر چالاكییه‌كانی بۆ تێكدانی بارودۆخی لیبیا پێ گه‌یشت.
شه‌وی رابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لیبیا داوای له‌هێزه چه‌كداره‌كانی میسر كرد، ده‌ستێوه‌ردان بكات له پاراستنی ئاسایشی لیبیا و میسر، ئه‌گه‌رهاتوو بینی مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌رئاسایشی هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له ئه‌نقه‌ره كرد، ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی له لیبیا رابگرێت و پابه‌ند بێت به بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ناردنی چه‌ك بۆ لیبیا، كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڕیاری لێدراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.