Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:13

ئێران له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێر 179 که‌س به‌ کۆڕۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

12پارێزگا دۆخى ته‌ندروستیان گه‌یشتۆته‌ هێڵى سوور
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێران له‌ راگه‌ێندراوێكدا مردنى 179 كه‌سى راگه‌یاندووه‌ ده‌شلێت 12 هه‌رێم (پارێزگا) گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستى هیڵى سوور له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌14/7/2020 رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوو 179 هاووڵاتى به‌هۆى ڤایرۆسى گۆڕۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.
هه‌ره‌وها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد سه‌ره‌راى چاره‌ سه‌ریه‌كان له‌سه‌ره‌تاى بڵاو بوونه‌وه‌ى فایرۆسه‌كه‌ تا ئێستا ژماره‌ى گیان له‌ ده‌ستدان له‌ سه‌رتاسه‌رى ئێران بۆ 13211 كه‌س به‌رز بۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ته‌نها ئه‌مرۆ 2521 تووشبوى دیكه‌ له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوو تۆماركراون كۆى توشبوانیش له‌ سه‌ره‌تاوه‌ گه‌یشتۆته‌ 262173 كه‌س ،جه‌ختیشى له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ 2023079 هاووڵاتى پشكنینى فایرۆسى كۆرۆنایان بۆكراوه‌.

راگه‌ێندراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات 12 هه‌رێم له‌ ئێران دۆخى ته‌ندروستیان گه‌یشتۆته‌ هێڵى سوور وه‌ك :ئازه‌ربایجانى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا  ، ئیلام ، بوشه‌هر، خۆراسانى ره‌زه‌وى، خۆزستان، زنجان ، كوردستان، گولستان ، مازه‌نده‌ران، هورمزگان.

 

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.