Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:25

پۆلیسى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى به‌رفراوانى بۆ ده‌ستگیرکردنى ئه‌ندامانى هه‌ده‌په‌ ئه‌نجامدا

لە غازی عەنتاب 33 ئەندامی هەدەپە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر كران
کوردستان TV
100%

لە شارى غازی عەنتاب، هێزەكانی پۆلیسى توركیا ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی هەدەپە دەست پێ كرد وله‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 33 ئەندامی هەدەپە دەستگیر كران ، كە لەناویادا مووسا ئایدن بەرپرسی لقی هەدەپە لە غازی عەنتاب هەیە.

له‌م باره‌وه‌ داواكاری گشتیی غازی عەنتاب تۆمەتی تیرۆرستی داوەتە پاڵ ئەو ئەندامانەی هەدەپە و تۆمەتباری كردووه بەوەی بەنهێنی ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان بووه‌

ئۆپەراسیۆنەكە لە بیست و حه‌وت شوێنی عەنتاب ئەنجام دراوە، جگە لەوەی بەشێكی زۆری دەستگیرکراوان ئەندامی ئاسایین و هاوکات کەسانی وەک پارێزەر و موختاریشی تێدایە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.