Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:21

2022 که‌سى تر له‌ عێراق تووشى کۆرۆنا بوون و 95یش گیانیان له‌ده‌ستدا

کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 81 هەزار و 757 کەس
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 22 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 22 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و سێ هەزار و 784 کەسیش چاکبوونەتەوە، 95 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 81 هەزار و 757 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 50 هەزار و 872 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 345 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.