Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:10

لە هەولێر بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییەکانی تەندروستی 174 شوێن داخران

هەر شوێن و کەس و لایەنێک پابەند نەبێت ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە
کوردستان TV
100%

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیاندراوێکی لەبارەی داخستنی چەند شوێنێک بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر هاتووە: "لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەماوەی یەک هەفتەدا (174) شوێن بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی داخران".

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، کە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران و هەموو ئەو شوێنانەی کە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان کراوەن ئاگادار دەکەینەوە پابەندبن بە بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، هەر شوێن و کەس و لایەنێک پابەند نەبێت ڕوو بەڕووی ڕێکاری یاسایی و داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواکارین لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتی شارەکەمان، هەموولایەک پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.