Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:15

لە مەرزی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر زیاتر لە 25 کیلۆ زێڕی قاچاغدا گیرا

کە بەشێوەی قاچاغ بەنیازبوون هاوردەی هەرێمی کوردستانی بکەن
کوردستان TV
100%

 پێکهاتووە لە ٢١ پارچە زێڕ
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: لە چالاکییەکی کەموێنەدا کارمەندانی ئاساییشی سنوورەکە توانیویانە دەست بەسەر 21 پارچە زێڕی لەقالبدراو دا بگرن، کە بەشێوەی قاچاغ بەنیازبوون هاوردەی هەرێمی کوردستانی بکەن. 

لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە: رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٤/٧/٢٠٢٠ کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە چالاکییەکی بێ وێنەدا لە کاتی پشکنینی بارھەڵگرێکدا توانیان دەست بەسەر (٢١پارچە زێڕ) کە دەکاتە (٢٥.٤٠٠) بیست و پێنج کیلۆ و چوارسەد گرام دابگرن.
 کە لە ناو چەکمەجەی بارھەڵگرێکی عێراقى دا لە کاتی گەرانەوە دا حەشار درابوون و ھەوڵدرابوو بە شێوەی نایاسایی و بە قاچاغی هاوردەی ھەرێمی کوردستانی بکەن.
لە دوای دەستبەسەر داگرتنیدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەشی یاسایی گومرگی حاجی ئۆمەران کرا بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و گومرگی.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای مەرزی حاجی ئۆمەراندا ئەوەش هاتووە: بە ناوی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەستخۆشی لە بەرێوەبەر و ئەفسەران و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاساییشی کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران دەکەین .
کە چاوکراوانە بەردەوام و بە شەو و رۆژ لە ئەرکدان، جگە لە پاراستنی ئاسایشی کوردستان و سەلامەتی گیانی کوردستانیانی خۆشەویست، رێگری لە ھەر کار و بازرگانییەکی نایاساییش دەکەن کە کارتێکردنی خراپ لە سەر داھات و ئابووری ھەرێمی کوردستان ھەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.