جۆن بۆڵتۆن،راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، چه‌ند نهێنییه‌كی دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای ئاشكرا كرد.
بۆڵتۆن یه‌كێك بووه له‌و سێ راوێژكاره‌ی پێشوو كه كاریان له‌گه‌ڵ تره‌مپدا كردووه، لهپهرتووكهی ئه‌م دوایه‌یدا كه ناونیشنانی ئه‌و ژووره‌ی رووداوه‌كانی تێدا روویدا، وێنه‌یه‌كی ناشرینی تره‌مپ پیشان ده‌دات و ده‌ڵێت: تره‌مپ ناخوێنێته‌وه‌و بایه‌خیش به‌و بوارانه‌ی كه تایبه‌تن به ئاسایش نیشتمانی ئه‌مریكا، نادات.
هه‌روه‌ها بۆڵتۆن كه بۆ كه‌ناڵی دۆیتچه فیله-ی ئه‌ڵمانی قسه‌ی كردووه ده‌ڵێت: تره‌مپ له‌رێگای ململانێی ناوخۆیی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، كۆشكی سپی به‌ڕێوه ده‌بات.
ده‌شڵێت: تره‌مپ متمانه‌ی به‌و كارمه‌ندانه‌ی كۆشكی سپی نییه كه لێوه‌ی نزیكن،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ كه نابێ ئه‌و سه‌رۆكی ئه‌مریكا بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.