Erbil 38°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 22:07

عوسمان غانمی: هه‌رکه‌سێک وه‌زیفه‌که‌ی بۆ مووچه‌ بێت شوێنی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ نابێته‌وه‌

پله‌ی عه‌مید له‌هه‌ر پۆستێك بێت ئه‌گه‌ر كارا نه‌بێت،ئه‌وا دوای شه‌ش مانگ به‌ره‌و خانه‌نشینی ره‌وانه‌ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: بارودۆخی ئێستا به‌رپرسیارییه‌تی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێ،هه‌ركه‌سێكیش وه‌زیفه‌كه‌ی بۆ مووچه‌ بێت، شوێنی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ نابێته‌وه‌.

غانمی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیای عێراق كه‌وتووه‌ ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌ پله‌ی ملازم و تا ده‌گاته‌ پله‌ی عه‌قید، ئه‌ركه‌كه‌ی به‌باشی به‌ڕێوه‌ نه‌بات،بۆ سه‌ر سنووره‌كان ده‌یگوازمه‌وه‌، هه‌ره‌وه‌ها پله‌ی عه‌میدیش له‌هه‌ر پۆستێك بێت ئه‌گه‌ر كارا نه‌بێت،ئه‌وا دوای شه‌ش مانگ به‌ره‌و خانه‌نشینی ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.