Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 04:40

فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا کۆده‌بێته‌وه‌

سبه‌ی سه‌ردانی به‌غدای پایته‌خت ده‌كات
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند : جان ئیف لۆردیان،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ،سبه‌ی سه‌ردانی به‌غدای پایته‌خت ده‌كات.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت: سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ فوئاد حوسێن له‌ باره‌گای وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كات و به‌یه‌كه‌وه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌ده‌ن.

پێشتر ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی فه‌ره‌نسا بڵاویان كردبۆوه‌ كه‌ جان ئیف لۆردیان،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مموز سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / شه‌فه‌ق نیوز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.