فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ،هێزه سه‌ربازییه ووشكانی و ئاوییه‌كانی راسپاردووه، كۆنتڕۆڵی ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و كوه‌یت بكه‌ن.
هه‌ره‌وه‌ها فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ده‌ڵێت: هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی به‌سره ،هه‌ڵده‌ستن به كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه‌ی شه‌لامچه له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌روازه‌ی سه‌فوان له‌گه‌ڵ كوه‌یت.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یی هێزه ئاوییه‌كان، راسپێردراون كه كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی ده‌روازی ئاوی له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له باكوور‌و ناوه‌راست و باشووری بگرنه به‌ر.
شایانی باسه بڕیاره‌كه‌ی كازمی دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته پارێزگای به‌سره‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق-یشی هه‌رله‌وپارێزگایه ئه‌نجامدا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.