لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى 3 كه‌سی راگه‌یاند
پۆلیسى هه‌ولێر رایدهگهێنێت لە گەڕەكی هەولێری نوێ، بە كەمتر لە 5 كاتژمێر سێ كەسیان بە ناوەكانی (ل.ت.ع) و (یٔـ.ن.م) و (م.ز.م) بە تۆمەتی دزینی قاسەی ماڵێك، كە زیاتر لە 10 هەزار دۆلار و كۆمەڵێك كەلوپەلی دیكەی گرانبەهای تێدا بوو، دەستگیر كرد.
پۆلیس بڵاویشى كردووه‌ته‌وه تۆمەتبارانی ناوبراو دانیان نا بە تاوانەكەیاندا و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، بەند كراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.