Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 04:46

روونکردنەوەیەک لە تەندروستی گەرمیانەوە

په‌یوه‌ندیمان كردووه‌ به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ته‌ندروستى گه‌رمیان رایده‌گه‌ێنێت پاش ئەوەی ھاوڵاتیەک پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کردبو لەبارەی دەرزیەک کە داواکراوە خێزانێکی توشبو بیکڕێت و نرخەکەی گرانە، بەدواداچونمان کرد لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار/قەڵا تایبەت بە کۆرۆنا و ژمارەیەک پسپۆڕ، ھەروەھا پەیوەندیشمان بە وەزارەتی تەندروستییەوە کرد، پێیان راگەیاندین کە ئەو دەرزییە لەلایەن وەزارەتەوە بەکارھێنانی قبوڵکراوە و تاقیکردنەوەکان دەریخستوە کە بۆ ھەندێک لەو توشبوانەی کە لە قۆناغێکی سەختی نەخۆشیەکەدان بەکارھێنراوە و سودی ھەبوە و بۆ ھەندێکی تریش نەیبوە، بەڵام وەک ھیوایەک وایە بۆ ئەوانەی دۆخیان خراپە.


ته‌ندروستى گه‌رمیان روونیشی كردووه‌ته‌وه‌ ھەروەک نەخۆشەکە ناچار نەکراوە بە کڕینی، بەڵکو وەکو چارەسەر پێشنیازی بۆ کراوە، ھەربۆیە ھەمو ئەو تۆمەتانە رەد دەکەینەوە کە تیایدا پەنجەی تۆمەت بۆ پزیشکی ناوبراو رادەکێشرێت، چونکە ئەو دەرزییە لە دەرمانخانەکانی گەرمیاندا نیە ھەتا باسی شەریکایەتی و بابەتی تری تێدا بکرێت.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ھەر لە میانەی پەیوەندیمان بە وەزارەتی تەندروستی، ئاماژەیان دا کە لە داھاتوی نزیکدا ژمارەیەک لەو دەرزییە دەنێرن بۆ تەندروستی گەرمیان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.