لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه دواى وه‌ستاندنى بۆماوه‌یه‌ك بڕیاره سبه‌ینێ دانان و به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌باى بۆ ماڵان له ناو شاردا دهستپێیبكاتهوه.
راشیدهگهیهنن ، بڕیاریشه كاره‌كانى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك له‌سه‌ر فیده‌رى (249) له گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى ده‌ستپێبكاته‌وه.
پرۆژه‌ى به‌ستنى پێوهرهرى زیره‌ك كاره‌با یه‌كێك له پرۆژه ستراتیژییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كاره‌با له مانگى ئه‌یلولى ساڵى رابردوو ده‌ستپێكرد و تا ئێستا له ناوشارى سلێمانى 85 هه‌زار پێوه‌ر دانراهوه و دواى وه‌ستانى بۆ ماوه‌یه‌ك، بڕیاره سبه‌ینى ده‌ست پێبكاته‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.