Erbil 38°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 19:47

به‌هۆى سه‌رپێچیکردن 5 رێستورانت له‌سلێمانى تا کاتێکى نادیار داخران

پێشتر لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ى ئاگادار ‌كردوه‌ته‌وه‌‌ كه‌ به‌پێی رێنماییه‌كان كاربكه‌ن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ 15/7/2020قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى سلێمانى به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون و سه‌رپێچیكردنیان به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان پێنج رێستورانتى ناو شارى سلێمانیان تا كاتێكى نادیار داخست .

كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانته‌كانى سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شى قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و‌ سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه‌ پێنج ریستۆرانتی گه‌شتیاری له‌ شاری سلێمانی داده‌خات.

وتیشی: سه‌رجه‌م ریستۆرانته‌كان به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

رونشى كرده‌وه‌: لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی، به‌مه‌رجی جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی دوكان و بازاڕه‌كانی كردوه‌ته‌وه‌، له‌كاتی پابه‌ندنه‌بونی ئه‌و شوێنانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

پێشتر لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ ئاگادار ‌كردوه‌ته‌وه‌‌ كه‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراونه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی سه‌رپێچی جارێك داخراون، له‌كاتی دوباره‌ كردنه‌ی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

لیژنه‌ی ریستۆرانت یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، سه‌ردانی ئوتێل، مۆتێك، ریستۆرانت و شوێنه‌ گه‌شتیاره‌ییه‌كان ده‌كات، له‌ڕوی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و نرخ و رێكاره‌كای خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا پشكنینه‌كان ده‌كات له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.