Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:29

بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن

بەمەبەستی راگرتنی ھاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ
کوردستان TV
100%

 

بەمەبەستی راگرتنی ھاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، ھاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاری دەکرێت و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بەمەرجەکانی ڤێتەنەری و تەندروستی بەرھەمەکان ھاوردە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠.٧.١٥ لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی کۆبوویەوە، پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.

لە دوای کۆبونەوەکەش رزگار حمد خدر- جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ووتی: بەلەبەرچاووگرتنی ھاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردەکراو ، ھەروەھا بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرھەمی پەلەوەر لەسەر ھاوڵاتیان، لیژنەکە بڕیاری لەسەر بڕی بەرھەمی ھاوردەکراو داوە
وتیشی/ لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی بەروبومی ناوخۆ کراوەتەوە و تێکڕای بەروبومی ھاوردە کەم دەکرێتەوە .

رزگار حمد ئاماژەی بەوەش کرد: بڕی ئەو بەروبومانەی بۆ مانگی حەوت ھاوردە دەکرێن بریتی یە لە ٣٠٠ تۆن مریشکی بەستوو، گۆشتی سور ٥٠٠ تەن، ئاژەڵی ھاوردە بەپێی ھاوسەنگی ١٥٠٠٠ سەربۆ مانگی ٧و ٨و ٩ بەپێی پشکنینی تەندروستی ڕێکارە تەندروستییەکان و ھاوردەکرێت، ماسی لەسەر ڕەسیدی مانگی ڕابردوو دەبێت .

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.