ریال مه‌درید كه خۆی بۆ بوون به پاڵه‌وانی لا لیگا بۆ جاری ٣٤هه‌مین له مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیادا ئاماده ده‌كات، هانده‌رانی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هات و له‌دوای یارییه‌كانی سبه‌ی، یانه‌ی شاهانه بوو به پاڵه‌وان، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوان ساز نه‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه ئه‌گه‌ر پاڵه‌وانێتیی له خوله‌كه به‌ده‌ست هات، داوا له هه‌واداران و ئه‌ندامانی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین له گۆڕه‌پانی سیبێلێس كۆنه‌بنه‌وه.
یانه‌كه به‌پێویستی زانیوه به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه بكرێت و رایگه‌یاندووه پێویسته هۆكارێك درووست نه‌كرێت كه ببێت به‌هۆی هه‌نگاونان بۆ دواوه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنادا.
سبه‌ی پێنجشەممە به‌ر له دوو هه‌فته له ته‌واوبوونی لا لیگا، بارسێلۆنا له‌به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا و ریال مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر ڤیاریال یاریی ده‌كه‌ن.
ریال مه‌درید له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی لا لیگادایه به ٨٣ خاڵ و بارسێلۆنا به ٧٩ خاڵه‌وه له پله‌ی دووه‌مدایه. ئه‌گه‌ر بێت و سبه‌ی یانه‌ی شاهانه یارییه‌كه بباته‌وه یان به هه‌ر هۆكارێك بارسێلۆنا خاڵ له‌ده‌ست بدات، ئه‌وا ریال مه‌درید ده‌بێته پاڵه‌وانی لا لیگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.